سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە


 سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە کەئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ یادی حەفتاویەك ساڵەی دامەزراندنی هەردوو ڕێكخراوی یەكێتیی قوتابیان و یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان

بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی حەفتاویەكەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی قوتابیانی كوردستان و یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی لاوان و قوتابیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازم.

قوتابیان و لاوانی کوردستان لە دەستپێكی دامه‌زراندنیان لە شۆڕشی ئەیلوول هەتا ئەمڕۆ سەنتەری پێگەیاندنی ڕۆڵەی بە وەفا و خەباتگێڕ و سەركردەی بە توانا بوونە و هەمیشە وەز و تینی تازەیان داوەتە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان و لەو ڕێگەیەدا قوربانیان داوە.

هەردوو ڕێكخراوی یەكێتی قوتابیان و یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان لە قۆناغی ئێستادا پێویستە لە ئاست چاوەڕوانیی كۆمەڵگە و دۆزی ڕەوای گەلەكەیاندا بن. قوتابیان و لاوان هەمیشە ئومێدی گەلی كوردستانن و پێویستە لە خەبات و تێكۆشانیاندا پابەندی بەها بەرزەكانی ڕێبازی كوردایەتی و نیشتیمانپەروەری بن و بە چەكی زانست و هۆشیاری خزمەتی ئامانجە باڵاكانی گەلی كوردستان و پێگەیاندنی گەنج و لاوی هۆشیار و بڕوابەخۆبوو بكەن.

دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەكەم و بمێنن بە خێر و خۆشی

مسعود بارزانی

18ی شوباتی 2024

/fa-eye/ ئەمانەش ببینە $type=one$count=3

الاسم

ئابووری,2,تەندروستی,2,جیهان,3,سیاسی,2,عێراق,4,کوردستان,16,وەرزش,1,
rtl
item
hawdang: سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEibufl1Kp-BdZ4nPY44uSCJ47ae0oEzJGbGXJ4bxM1AJ6kM2fjso66rHKjUItQrpIfvHHfivNseXdVfiDylmzFLsuoPr2RKisCwkdf9sqRAAbP663VyBK5ltOWOGQDEfIywoi-TJL4LHmZYpJOI2E2FvsJIbpZJku0zAjY-9dJe3jhZwpLTPGkUtc4XFOCv/s320/607245Image1.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEibufl1Kp-BdZ4nPY44uSCJ47ae0oEzJGbGXJ4bxM1AJ6kM2fjso66rHKjUItQrpIfvHHfivNseXdVfiDylmzFLsuoPr2RKisCwkdf9sqRAAbP663VyBK5ltOWOGQDEfIywoi-TJL4LHmZYpJOI2E2FvsJIbpZJku0zAjY-9dJe3jhZwpLTPGkUtc4XFOCv/s72-c/607245Image1.jpg
hawdang
http://www.hawdang.net/2024/02/blog-post_17.html
http://www.hawdang.net/
http://www.hawdang.net/
http://www.hawdang.net/2024/02/blog-post_17.html
true
4822553798904119624
UTF-8
Loaded All Posts هیچ بابەتێکی هاوبەش نیە بینینی زیاتر خوێندنەوە Reply Cancel reply سرینەوە لەلایەن سەرەکی لاپەرە بابەت بینینی زیاتر بابەتی هاوبەش بەشی ئەرشیف گەڕانبکە بینینی هەموو بابەتەکان لەوانەیە ئەم بابەتە هەڵەیەکی هەبێت کەمێکی تر هەولبدەوە بۆ ئەوەی بیبینیت گەڕانەوە بۆ سەرەکی یەکشەم دووشەم سێشەم چوارشەم پێنجشەم هەینی شەمە یەکشەم دووشەم سێشەم چوارشەم پێنجشەم هەینی شەمە کانووونی یەکەم شوبات ئازار نیسان ئایار حوزەیران تەمووز ئاب ئەیلول تشرینی یەکەم تشرینی دووەم کانوونی یەکەم کانووونی یەکەم شوبات ئازار نیسان ئایار حوزەیران تەمووز ئاب ئەیلول تشرینی یەکەم تشرینی دووەم کانوونی یەکەم ئیستا بڵاوکراوەتەوە یەک خولەک لەمەوبەر $$1$$ دوو خولەک لەمەوبەر یەک کاتژمێر لەمەوبەر $$1$$دوو کاتژمێر لەمەوبەر ئەمڕو بلاوکراوەتەوە $$1$$ دوێنی بڵاوکراوەتەوە $$1$$هەفتەیەک لەمەوبەر پێنج هەفتە لەمەوبەر Followers Follow THIS CONTENT IS PREMIUM Please share to unlock Copy All Code Select All Code All codes were copied to your clipboard Can not copy the codes / texts, please press [CTRL]+[C] (or CMD+C with Mac) to copy